پۆکۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پۆکۆ بەشێکە لە کۆمپانیای شیاومی خۆی ئامادەدەکات نوێترین مۆبایلی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بخاتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.

مۆبایلی پۆکۆ ئێف فۆڕ لە کانزا، پلاستیک و ئەلەمنیۆم دروستکراوە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(163.5/75.8/8.9) ملیمە، کێشەکەی 193 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە.

چارەسەرکەەی کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 126 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 33 مێگاپێکسڵە، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا