لەمەودوا بەنزینە عێراقییەکە بۆ شۆفێرانی تاکسی و پاسەکان تەرخان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی بڕیاردەدرێت بەنزینە عێراقییەکە تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاکسی و پاسەکان و دوای دیاریکردنی بەنزینخانەکان بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک لەنێوان قائیمقامیەتی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و نوێنەرانی شۆفێران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی بەڕێوەچوو.

لەوبارەیەوە ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “لەمەودوا ئەو بەنزینە عێراقییەی لیتری بە 690 دینار دەدرایە شۆفێران، زۆرینەی بۆ تاکسی و پاسەکان تەرخان دەکرێت”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شۆفێران دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سوتەمەنی خۆپیشاندان دەکەن و داوای دابەزاندنی نرخەکەی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا