پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە22ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد، كه دزی لەماڵەکەی لێكرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و لەئێستادا تۆمەتباران (ژ، م، ص) له‌دایكبووی 2000، و (م، ف، ح) له‌دایكبووی 1994، و (هـ، أ، أ) له‌دایكبووی 1994 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.