پۆڵه‌تیك پرێس- سازدانی: شادان حه‌سه‌ن
ته‌لار له‌تیف، لێپرسراوى ناوه‌ندى كاروبارى یاسایى لەمیانی گفتوگۆیەكی تایبەتی لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس، باس له دواین زانیارى پرسی لامەركەزی ئیداری بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت “پرۆژه‌ى ئێمه و گۆڕان له‌یه‌كه‌وه نزیكه و پارتیش له‌سه‌ر سێ خاڵى پرۆسه‌كه هاوڕایه”.
پۆڵەتیك پرێس: دواین زانیارى له‌باره‌ى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى چییه و گه‌یشتووه‌ته چ قۆناغێك؟
ته‌لار له‌تیف: پرۆژه‌كه له 20ى كانونى یه‌كه‌م راده‌ستى لیژنه‌ى لامه‌ركه‌زى حكومه‌تى هه‌رێم كرا، ئه‌وانیش كاریان له‌سه‌ركردووه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌شێوازی په‌یڕه‌و یان هه‌ر شێوازیك ببێته مایه‌ى چه‌سپاندنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى داواكراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و پارێزگار و سه‌رپه‌ره‌شتیارى یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆ و قائیمقامه‌كان كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ى خۆشگوزه‌رانى و گه‌ڕانه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى و نه‌هێشتنى رۆتین، پرۆژه‌كه‌ش به‌بێ جیاوازى بۆسه‌رجه‌م پارێزگاكانه.
پۆڵەتیك پرێس: بڕیاربوو تا كۆتایى مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام نه‌كرا هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
ته‌لار له‌تیف: بڕیاربوو تا ئه‌وكات جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت لیژنه‌ى ناوبراو كه چونه‌ته به‌غدا بۆ دابینكردنى به‌شه بودجه و چه‌سپاندنى به‌شه به‌ودجه‌ى هه‌رێم پرۆژه‌كه دواكه‌وتووه، به‌ڵام به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه له كۆتاى ئه‌م مانگه به ئومێدێكى زۆره‌وه چاوه‌ڕوانین لامه‌ركه‌زى جێگه‌ى خۆى بگرێت و كارى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین كات ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانیان.
پۆڵەتیك پرێس: باس له‌وه ده‌كرێت یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتونه‌ته ڕه‌شنوسێك له‌سه‌ر پرسى لامه‌ركه‌زى؟
ته‌لار له‌تیف: له‌ئێستادا ئێمه ڕه‌شنوسه‌كه‌مان بۆ حكومه‌ت ناردووه، وه‌ك یه‌كێتى په‌یڕه‌وێكى 11 خاڵیمان ناردوه هاوپێچه‌كه‌شى سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گرنگانه‌ى بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرنگه ئه‌وه‌ش نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتى چاودێری و داراییه‌كانیشمان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه له‌ناو ده‌سه‌ڵاته ته‌كنیكى كارگێڕى و یاسایى و داراییه‌كاندا، واته به چوار به‌ش كارمان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه كردووه بۆ جێبه‌جێكردن.
پۆڵه‌تیك پرێس: حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كى له نوێنه‌رانى هه‌رسێ لایه‌نى په‌كێتى و پارتى و گۆڕان بۆ پرۆژه‌كه پێكهێنا، كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه به‌كوێ گه‌یشتووه؟
ته‌لار له‌تیف: كارى لیژنه‌كه به‌رده‌وامه، چاوه‌روانین بۆ ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى نوێنه‌رانى ئێمه وه‌ك یه‌كێتى له‌حكومه‌ت و گۆڕان و پارتى كه لیژنه‌یه‌كه دروست بووه به‌زوترین كات كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بكه‌ن كه له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى كه‌م له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ساڵاتانه بكه‌ن بۆ سه‌رۆكى یه‌كه ئیداره گشتییه‌كان له پارێزگاكاندا.
پۆڵه‌تیك پرێس: ده‌وترێت یه‌كێتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى سازشى بۆ پارتى كردووه، تا چه‌ند ئه‌مه ڕاسته؟
ته‌لار له‌تیف: ئێمه له‌ئێستادا ڕه‌شنوسه‌كه‌مان ناردووه، هیچ شتێكى فه‌رمیشمان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه تا ئێمه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و سازش بكه‌ین، بۆیه چاوه‌ڕى ئه‌وه‌ین وه‌ك چۆن ئێمه به‌فه‌رمى ڕه‌شنوسه‌كه‌مان ناردووه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌وشێوه‌یه‌ش به‌فه‌رمى وه‌ڵامه‌كه‌مان بۆ بنێرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین به‌وه بزانین چۆن ده‌سه‌ڵاته‌كان چه‌سپێنراوه و چۆن كارى له‌سه‌ر كراوه.
پۆڵه‌تیك پرێس: بۆچى هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى و پارتى و گۆڕان به‌جیا ڕه‌شنوسیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه نوسیوه؟
ته‌لار له‌تیف: ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند شتێكه‌وه هه‌بێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش كاتى پێكهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه بوو كه له كۆتایى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو پێكهێنرا و له مانگى كانونى یه‌كه‌م سه‌ردانى لایه‌نه‌كان كرد، لایه‌نه‌كانیش واده‌یه‌كى كه‌م له‌به‌رده‌میاندا بوو بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى خۆیان ئاماده بكه‌ن، په‌یڕه‌وه‌كه‌ش به دوو قۆناغ كارمان له‌سه‌ر كردووه وه‌ك یه‌كێتى، چونكه قۆناغى یه‌كه‌م په‌یڕه‌وه‌كه كه نێردراوه بۆ حكومه‌ت پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكان نیه و ڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كار له‌سه‌ر دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان بكرێت به په‌یڕه‌وێك، دووه‌میش هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساكانه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ریه‌ك كه‌وتن دروست نه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاساى دیكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه هه‌موارى ئه‌و بڕگه‌و مادانه بكرێت كه گرنگه بۆ یاساكه، بۆ ئاینده‌ش پرۆژه‌مان ئاماده‌یه كه هه‌موارى یاسایى ژماره سێى 2009 یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
پۆڵه‌تیك پرێس:چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌ى كار به پرۆسه‌ى لامه‌ركه‌زى بكرێت؟
ته‌لار له‌تیف: ئێمه چاوه‌ڕێین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، لایه‌نى كه‌م دۆخه‌كه واده‌خوازێت له كۆتایى ئه‌م مانگه كارى پێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى كار ئاسانى بۆ خه‌ڵك بكرێت، به‌هۆى دۆخى دارایى و ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌رێمى پێدا تێده‌په‌ڕێت چیتر هه‌ڵناگرێت خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیداره به ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانى پارێزگاكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت، ده‌كرێت هه‌ركه‌سه و له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارى پارێزگاكه‌ى خۆیه‌وه كاره‌كانى بۆ جێبه‌جێبكرێت.
پۆڵه‌تیك پرێس:گرنگى لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت بۆ موچه‌خۆران چییه؟
ته‌لار له‌تیف: گرنگى پرۆژه‌كه بۆ هاوڵاتیان و موچه‌خۆران ئه‌وه‌یه به‌دوو شێواز ڕه‌چاوى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه كراوه كه په‌یوه‌سته به‌و چین و توێژانه‌وه، به‌تیبه‌ت له‌و به‌شه‌ى پرۆژه‌كه په‌یوه‌ندیداره به كارگێڕى و دارایى و ته‌كنیكى و یاسایى بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات چیتر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌ند، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پاریزگاكه‌وه كارئاسانیان بۆبكرێت.
پۆڵه‌تیك پرێس: پرۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان له‌یه‌كه‌وه نزیكه، به‌گشتى هه‌ڵوێستى پارتى له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت چیه؟
ته‌لار له‌تیف: تائێستا ره‌شنوسى پارتیمان نه‌بینوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى لامه‌ركه‌زى باس كراوه كه نوێنه‌رى پارتیش ئاماده‌بووه، به‌گشتى پرۆژه‌كه‌یان زۆر پێ‌باش بووه به‌تایبه‌ت له سێخاڵدا له‌وانه‌ش كه پرۆژه‌كه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانه، لامه‌ركه‌زى كیانى سیاسى و یاسایى هه‌رێم پارێزراوه، چاودێرى مه‌ركه‌زى هه‌یه بۆ پرسى لامه‌ركه‌زى، پرسى ده‌سه‌ڵاته‌كانیش كه گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه ئه‌وه‌شیان پێباشبووه، گۆڕانیش له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى هاوڕابووه.