ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانیییەوە لەبارەی ڕاگیرانی گەشتەکەی ئەڵمانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی ئەڵمانیا هەڵوەشاوەتەوە .

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا 3ى تەمموزی 2023 ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ـ سلێمانی- دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە .

ئەوەشی خستەڕوو، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان،  لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا