هەوڵێکی خۆکوژی کە پلان بووە لە ڕەمەزاندا لە سلێمانی جێبەجێ بکرێت پوچەڵکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “هەوڵێکی خۆکوژییان پوچەڵکردووەتە کە پلان بووە لە مانگی ڕەمەزاندا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بکرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە یەحیا ڕەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەسەر داوای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، دەزگای ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی هەستان بە پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی خۆتەقاندنەوە لەلایەن چەکدارانی داعش لەماوەی مانگی ڕەمەزان لە شاری سلێمانی”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “دوو چەکداریان دەستبەسەر کردووە کە ویستوویانە ئەو پلانە جێبەجێ بکەن و دوو کەسەکە عێراقی نین، بەڵام ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کەرکوکیان لەگەڵ بووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا