پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەم سەردانەی کازمی دوای ڕۆژێک دێت لە بۆردومانکردنی هەولێر لەڕێی 12 مووشەکەوە، ئامانجی سەردانەکەی کازمیش هەر تاوتوێکردنی هێرشە مووشەکییەکەیە.
سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، کازمی و شاندەکەی یاوەری لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە و دواتریش سەردانی ئەو شوێنەی هەولێر دەکەن کە مووشەکەکانی لێکەوتەخوارەوە.
شەوی 12/13ی ئاداری 2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران.