مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید بەنرخێکی ڕکابەر دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لاڤا مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو و نرخێکی ڕکابەری دەخاتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.

مۆبایلی لاڤا ئێکس تو دووریەکەی(165/76/9) ملیمە، کێشەکەی 192 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی700/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەشی نزیکەی 80 یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا