Parler جێگەی تویتەر دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی لایەنگری کردنی دۆناڵد ترەمپ، کۆمپانیای گۆگڵ و ئەپڵ بڕیاریاندا بەرنامەی پارلەر لە گۆگڵ پلەی و ئەپ ستۆر لابەرن، کە بەکارهێنەرانی لە ڕێگەی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسەوە دایان دەگرت.

کۆمپانیای گۆگڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانن کاریگەریان هەبێت لەسەر گۆڕینی بارودۆخی وڵات، بەهۆی بەرزبووەنەوەی ڕێژەی توندوتیژی ئەو پەیامانەی لە تۆڕی پارلێر بڵاو بۆوە،کاردانەوە توندوتیژەکان زیادی کرد، لە لایەن لایەنگرانی ترەمپەوە لە بینای کاپیتاڵی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا.

پارلێر جێگەی تویتەر دەگرێتەوە

دوای ئەوەی، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەستی بە بڵاو کردنەوەی توندووتیژی کرد لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ئەژمارە فەرمیەکەی قەدەغە کرد.

تۆڕی کۆمەڵایەتی پارلێر کە لە ساڵی ٢٠١٨دا دروست بوو وەک جێگرەوەی تویتەر بەکار دەهێنرا،خاوەنی کۆمپانیای پارلێر لە مانگی حوزەیراندا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێمە مەیدانێکی کۆمەڵایەتی دروست دەکەین،مەیدانێکی کراوە،بەبێ سانسۆر،بەڵام لە لایەن کۆمپانیای گۆگڵەوە پارلێر ڕەت دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا