عێراق داوای كۆبوونەوەی “ئۆپیك+” لەبەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند پێشنیازیان كردووە لە مانگی 12 كۆبوونەوەیەكی گروپی “ئۆپیك+” لەبەغدا ئەنجام بدرێت، كە كۆبوونەوەكە هاوكات دەبێت لەگەڵ یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئۆپیك .

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت نامەیەكی بۆ ئەمینداری گشتی ئۆپیك محەمەد باركیندۆ ناردووە و پێشنیازی كردووە ڕۆژی ئاهەنگگێڕان لەبەغدا لە 4 ی دیسەمبەر بكرێت، هەروەها لەهەمان رۆژ كۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی ئەندامانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسیش بكرێت.

بڕیار بوو لە مانگی ئەیلولدا كۆبونەوەیەك لەبەغدا ئەنجام بدریت، بەڵام بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دواخراو عێراق دەیەوێت ئەو كۆبوونەوەیە بكاتە قەرەبووی كۆبوونەوە دواخراوەكە.

عاسم جیهاد راشیگەیاند، وەزارەتی نەوت لیژنەی باڵای بۆ ئامادەكاری بۆ ئەو مەراسیمە دیاریكردووە، ئەگەر هەیە زیاتر لە 25 وەزیر لەوڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پلەس بەشداری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا