نرخی نەوت پاڵپشتییەکی کەمی بۆ گەڕایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش دابەزینی بە رێژەی ٪1.6 لە وەشانی پێشوویدا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبووەوە و پاڵپشتییەکی کەمی بۆ گەڕایەوە. هۆکاری بەرزبوونەوەکە بریتین لە کەمبوونەوەی قەبارەی سووتەمەنی کۆگاکراوی ئەمریکا و دەنگۆی مانەوەی نرخی سوودی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژتر.

رۆژی پێنجشەممە (21-3-2024)، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 52 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی لە 86 دۆلار و 47 سەنت دا جێگیر بوو، لەهەمانکاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 45 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەردوو جۆرەکەی نەوت لە رۆژی چوارشەممەدا رێژەی ٪1.6ـی نرخەکانیان لەدەستدابوو.

فەرمانگەی زانیاریی ووزەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئاستی سووتەمەنی کۆگاکراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو ملیۆن بەرمیل دابەزیووە و گەیشتووەتە 445 ملیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا بەگوێرەی شرۆڤەیەکی رۆیتەرز، پێشبینی دەکرا لە کۆتایی هەفتەدا قەبارەکە 13 هەزار بەرمیل زیاد بکات.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی پێنجشەممەدا، پێشبینییەکانە بۆ درێژەکێشانی بەرزی نرخی سوود لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژتر.

ساڵی 2022، بانکی ناوەندیی ئەمریکا نرخی سوودی بانکەکەی لەنێوان ٪5.25 بۆ ٪5.5 جێگیرکرد، ئەمەش لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا