نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە21ی تشرینی دووەم، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 81 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 26 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و زیادبوونی خواست، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، هەروەها دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند پرسێکی تایبەت بە ئابووری جیهانییەوە بە هۆکاری گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا