لینۆڤۆ تابێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ تابێکی نوێ بەناوی لینۆڤۆ لیجن وای700 بەتایبەتمدنی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.

لینۆڤۆ لییجن وای700 کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 6550 میلی ئەمپێرە، بەڕەنگەکانی ڕەش، سپی و مۆر بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا