ئامێرێکی زیرەکی دژە مین

پۆڵەتیک پرێس

بە شێوەیەکی گشتی ڕۆبۆتەکان بە ئاسانی شتەکان دەدۆزنەوە کاتێک لە شوێنێکی ئاسان دان، بەڵام ئەگەر هاتوو بۆ دۆزینەوەی شتێکی شاردراوە تەرخان کران، ئەرکەکانیان قورس دەبێت، چونکە پێویستە بەر ئەو شتانە بکەون کە بە دوایدا دەگەڕێن.

زانایانی پەیمانگای ماساچۆویتس بۆ تەکنەلۆجیا، ڕۆبۆتێکی پێشکەوتوو بە ناوی دیگەر فینگەر دروست دەکەن، کە توانای هەیە لەمسی ئەوشتانە بکات کە لە ژێر زەویدا شاردراونەتەوە، کە دەرگای بە ڕووی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانیدا کردۆتەوە بۆ نموونە ئەو کەسانەی بە دوای میندا دەگەڕێن، بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر خەڵک دروست بکات، هەروەها چەندین کاریتر دەکات وەک، پشکنینی شوێنەوارە ئاسارییەکان کێبڵە ئەرزیەکان و زۆر شتیتر.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئامێرە زیرەکەکە هەستەوەرێکە لەگەڵ جێڵی شەفاف تێکەڵ دەکات لەگەڵ پەردەی ڕەنگدانەوە، لەگەڵ لیدەکانی کە لە ڕێگەی جێڵەکانەوە دەدروشێنەوە، بە شێوەی 3Dلە ڕێگەی کامێرایەکەوە .

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا