ئۆپۆ کاتژمێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ خۆی ئامادەدەکات کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری نوێترین نمونەکانی ئەپڵ ۆچ بکات.

کاتژمێری ئۆپۆ ۆچ فری شێوەیەکی لاکێشەیی هەیە، دووریەکەی(29.7/10.6/11.4) ملیمە، کێشەکەی 32.6 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.64 ئینج، تێکڕای ڕووناکیەکەی 326 مۆمە.

یەکێک لە تایبەتمەندیە زۆر پێشکەوتوەکانی پاتریەکەیەتی کە بەرگەی 14 ڕۆژ کارکردن دەگرێت، بەرنامەی تایبەتی بۆ زانینی چالاکی و ڕۆشتنی ڕۆژانە هەیە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت لێدانی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن بزانرێت، بەڕەنگە بنەڕەتیەکانی ڕەش و سپی بەردەست دەبێت، نرخەکەشی لەنێوان 150 بۆ 180 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا