سێ تایبەتمەندی پلەیستەیشن پێنج کە لە ئێکس بۆکسدا نیە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە ئامێری Xbox Series Xیاری دەکەن کە لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دروست کراوە، بەڵام ئەم ئامێرە بە بەراورد بە ئامێری پلەیستەیشن ٥ کە لە لایەن کۆمپانیای سۆنی دروست کراوە هەندێک تایبەتمەندی کەمترە

سێ تایبەتمەندی پلەیستەیشن پێنج کە بەکارهێنەر حەز دەکا لەسەر ئێکس بۆکس بەکاری بهێنێت

١-توانای ڕێکخستنی سیستمی یاریەکان
لە پلەیستەیشن پێنج دا توانای ڕێکخستنی ڕێکبەندەکانت هەیە بە شێوەیەکی گشتی، کە پێویست ناکا هەموو کات دووبارەی بکەیتەوە وەک دیقەی یاریەکە، ئاستی قورسی یاریەکە، لابردن یاخود دانانی وەرگێرانی ئەو زمانەی کە بۆی دانراوە، ئەم تایبەتمەندیە کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە کە دەست بە یاری کردن دەکەیت

٢-کاردانەوەی لەمسی
کاردانەوەی لەمسی تایبەتمەندیەکە،د دەتوانی لە ڕێگەیەوە دیقەی یاریەکە زیاتر بکەیت، هەروەها ڕێگە دەدات بە بەکار هێنەر لەرزینی یاریەکە کۆنترۆڵ بکات
ئەم تایبەتمەندیە لە پلەیستیەشن پێنج دا هەیە کە کۆمپانیای سۆنی لە لایەن کۆمپانیای نینتیندۆ دابینی کردووە، بەڵام مایکرۆسۆفت بۆ ئێکس بۆکسی زیاد نەکردووە بەکارهێنەرانیشی نیگەرانن لەوە

٣-دەتوانیت دەنگی تەلەفزیۆنەکە کپ بکەیت، کاتێک هێدفۆنی سەر بەکار دەهێنیت

لە کاتی بەکارهێنانی هێدفۆن دا بە سیستمی Dualsenseلە پلەیستەیشنی پێنج دا دەتوانی دەنگی تەلەفزیۆنەکە کپ بکەیت، ئەمەش سوودی هەیە بۆ ڕێگردنی بێزار بوونی ئەو کەسانەی لە هەمان ژوور لەگەڵتن
بەڵام ئەم تایبەت مەندیە لە ئێکس بۆکس دا بەردەست نیە، بۆیە باشترە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بیری لێبکاتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا