تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئای کیو ئۆئۆ نیۆ6

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی نوێترین مۆبایلەکانی سامسۆنگ بێت.

مۆبایلی ئای کیو ئۆئۆ نیۆ6 دووریەکەی(163/76.2/8.5) ملیمە، کێشەکەی 194 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.62 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+12+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا