داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی هەناردەی نەوت بۆ مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 تا مانگی کانوونی دووەمی 2022 گەیشتووەتە 83 ملیار و 973 ملیۆن و 290 هەزار دۆلار”.

ئاشکراشی کرد، هەر لە مانگی ڕابردوودا عێراق 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە هەشت ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ڕابردوودا یەک بەرمیل نەوتی عێراقی بە 83.825 دۆلار فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا