ماکرۆن بەفەرمی ڕۆژئاوای کوردستان بانگهێشتی پاریس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

شاندێکی سیاسی کە چەند پێکهاتەیەکی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆدەگرێت لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەفەرمی بانگهێشتی پاریس کراون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لەئیدارەی خۆسەری ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو ناوچانەی بەفەرمی بانگهێشتکردووە تا لەم مانگەدا سەردانی کۆشکی ئیلیزێ لەپاریس بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی نیشتیمانی کورد ڕایگەیاند، هێشتا ئەنجومەنەکەیان پەسەندی نەکردووە لەچوارچێوەی ئەو شاندەدا بەشداربێت کە فەڕەنسا هەوڵدەدات بۆ سەردانەکە پێکیبهێنێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەئێستادا پەیوەندی لەنێوان بەرپرسانی فەڕەنسا لەناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری و ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردیدا هەیە و داواکاری ئەوە هەیە پێکهێنانی شاندەکە دادپەروەرانە بێت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ناوچەکە لەخۆبگرێت.

مانگی ئاداری ساڵی 2018، ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی لەشاندێکی ئیدارەی خۆسەری و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و لەمیانی چاوپێکەوتنەکەشدا جەختی لەوەکردەوە فەڕەنسا پاڵپشتی هێزە کوردییەکان دەکات و ستایشی ڕۆڵی کوردەکانی کرد لەڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی رێکخراوی چەکداری داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا