بەهای پشكی كۆمپانیاكانی وزەی رووسیا دابەزینی بەرچاویان تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای پشكی كۆمپانیاكانی وزەی روسیا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین، ئەوەش دوای ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا چەندین سزایان دژی ئەو وڵاتە راگەیاند، بەهای پشكەكانی گازپرۆمی روسی زیاتر لە 50%ی بەهاكەی لەدەستداوە و رۆسنەفتیش نزیكەی 60%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

دابەزینی بەهای پشكەكانی بەشێك لە كۆمپانیا رووسییەكان ئێستا بەم شێوەیە:

رۆسنەفت 58.58%ی بەهاكەی لەدەستداوە

سێربانك رۆسی 57.04%ی بەهاكەی لەدەستداوە

تی سی ئێس گرووپ هۆڵدینگ پی ئێڵ سی 55.42%ی بەهاكەی لەدەستداوە

ئینتەر راوۆ ئییس 54.51%ی بەهاكەی لەدەستداوە

گازپرۆم پی ئەی ئۆ 54.33%ی بەهاكەی لەدەستداوە

دێتسكی میر 50.52%ی بەهاكەی لەدەستداوە

ڤی-كەی دی ئاڕ سی 51.02%ی بەهاكەی لەدەستداوە

پێترۆپاڤلۆڤسك 50.63%ی بەهاكەی لەدەستداوە

هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، بازاڕەكانی جیهانی هەژاند و نرخی سووتەمەنی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە. نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا