لەنێوان توركیا و پەكەكە شەڕێكی قورس روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ رایدەگەیەنێت “بۆردومان و شەڕوپێكدادانی توركیا لەسنورەكە بەردەوامی هەیە، بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانیشەوە زیانە مادییەكان بەبڕی حەوت ملیار دینار خەمڵنراوە”.
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “دوای ئۆپەراسیۆنی 23ی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سنوری بادینان، ژمارەیەكی زۆر لەگوندەكان چۆڵكران و شەڕو پێكدادانێكی دژوار لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا رویدا بووە هۆی چۆڵكردنی بەدەیان گوند”.

وتیشی “ماوەی شەش رۆژە بۆردومانی توركیا بۆ سنوری گوندەكانی كانی ماسێ بە چڕی بەردەوامی هەیە، بەوهۆیەوە گوندەكانی دشێش، سەرەرو و ئوورە بێ كارەبا بوون، تیمەكانیی كارەباش بەمەبەستی چاكردنەوەی كارەبا سەردانی ئەو گوندانەیان كرد، بەڵام روبەروی شەڕو پێكدادان بونەوە”.

بەوتەی بەڕێوەبەری كانی ماسێ، لە سەرچاوەی نادیارەوە تەقە لە تیمەکان كراوە و نەیانتوانیوە كارەبای ئەو گوندانە چاک بکەنەوە، بۆردومانی سوپای توركیا بەردەوامی هەیە، شەڕیش كات و ساتی نییە لەهەر كاتێكدا بێت روودەدات.

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی زیانی شەڕو پێكدادانەكانی توركیا و پەكەكە لەسنوری كانی ماسێ بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان بەبڕی حەوت ملیار دینار خەمڵێنراوە، هاوكات زیانێكی زۆریش بەر پرۆژەی ئاوی سنورەكە كەوتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 23ی نیسانی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکانی سنووری کانی ماسێ ئەنجامدا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا