گەشتكردنی دەرەوەی وڵات لە وەزیری دارایی قەدەغە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكاندا، بڕیاردرا گەشتكردن لە وەزیری دارایی عێراق قەدەغە بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە19_2_2022، دانیشتنی حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراق بەڕێوەچوو.

بە دەنگی سەرجەم بەشداربوانی كۆبوونەوەكە بڕیاردراوە، كە گەشتكردنی دەرەوەی وڵات لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق قەدەغە بكرێت تا ئەو كاتەی دێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی لێپرسینەوە.

كۆبوونەوەی حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و مستەفا غالیب، پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەر بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دراوی عێراقی بووە، كە لەسەر بانگهێشتنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئامادەی كۆبوونەوەكە بووە، بەڵام عەلی عەلاوی رەتی كردووتەوە ئامادەی دانیشتنەكە بێت و رایگەیاندووە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار كاری وەزارەتی داراییە و هیچ لایەنێك مافی دەستوەردانی نییە.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران روونیكردەوە، زانیومانە عەلی عەلاوی بەنیازە لە پۆستەكەی دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام ئەوە رێگر نییە لەوەی ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان نەبێت، دوای ئەوەی بانگهێشت كراوە، ئێمەش ئەركی چاودێریی خۆمان ئەنجام دەدەین و لەسەر ئەو دۆسیانەی پەیوەندی بە لایەنی دارایی هەیە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

زاملی باسی لەوە كرد، تا ئێستا وەزیری دارایی حیساباتی دارایی نەناردووە، لەگەڵ ئەوەشدا رێكارەكانی وەرگرتنەوەی قەرزی لە كۆمپانیاكانی گەیاندن و سپیكردنەوەی پارە و بە قاجاغبردنی پارەی جێبەجێنەكردووە، هەندێك دۆسیە لەسەر وەزیری دارایی و وەزارەتەكەی هەیە.

باسی لەوەش كردووە، بانكی ناوەندی عێراق دەستەیەكی سەربەخۆیە و لەژێر سەرپەرشتی دەسەڵاتی یاسادانانە و ئێمە بەرپرسیارین لەسەر چاودێریكردنی ساسەتی دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا