وتەبێژی سەربازی کازمی: لە هەولێر دوو چەکداری داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵـڵا وتەبێژی سەربازی مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج ئەندامی داعش کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون، لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، نەینەوا و هەولێر دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا یەحیا ڕەسوڵ وتی، “دەزگای ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر توانیویانە پێنج ئەندامی داعش دەستگیربکەن کە بە ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون”.

باسی لەوەشکرد، سیان لەو ئەندامانە لە ناوچەکانی تارمیە لە باکوری بەغدا و قەزاکانی شەرقات و حزر لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا دەستگیرکران.

ئاشکراشیکرد، دەزگای ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر، دوو ئەندامی دیکەی داعشی لە هەولێر دەستگیرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا