پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست زۆرجار بەهۆی کاریگەری بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەسەر گوێی ناوەڕاست ڕوودەدات، ئەم نەخۆشیە هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی زیاتر لە منداڵان و هەرزەکاراندا ڕوودەدات.
پزیشکێکی پسپۆڕ لەو بوارەدا باس لە نیشانە باوەکانی ئەو نەخۆشیە لە منداڵاندا دەکات ئەوانیش:
-ئازاری گوێ
-لەدەستدانی هاوسەنگی
-تێکچوونی خەو
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-گریانی لەڕادەبەدەر
-نەبوونی کاردانەوە بۆ دەنگەکانی دەوروبەر
-دروستبوونی دەردراوی گوێ
-بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ 38 و زیاترش
نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕست لە هەرزەکاراندا:
-ئازاری زۆری گوێ
-دروستبوونی دەردراوی گوێ
-بێهێزبوونی هەستی بیستن
-تێکچوونی خەو
ئەگەر ئەم نیشانە لە ڕۆژێک زیاتر بەردەوام بوون ئەوا پێویستی بە سەدانیکردنی پزیشک هەیە، بۆئەوەی لەکاتی گونجاودا چارەسەر بکرێت و پەرەنەسەنێت.