پۆڵەتیک پرێس
پیاز هەموو ئەو ماددە سوودبەخشانەی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی، یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، دژەبەکتریایە و یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات.
چەندین جۆری جیاوازی پیاز هەیە لەجیهاندا لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەشێکی سەرەکی هەموو چێشتخانەکانی داگیرکردووە، هەروەها چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە وەک:
-پیاز تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات، ئەو دژەئۆکسانانەی تێدایە کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-هەر لەکۆنەوە پیاز وەک دژەمیکرۆب بەکارهێنراوە و ڕێگری لە بەکتریا زیانبەخشەکان دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.