باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری خۆراکدا رایگەیاند، خواردنەوەی قاوە ڕاستەوخۆ پێش نان خواردن یاخود دوای نان خواردن باش نییە.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات خواردنەوەی قاوە لەگەڵ نانی بەیانیدا کردارێکی باش نییە، چونکە ناهێڵێت لەش سوود لە مادە سوددبەخشەکانی نانی بەیانی ببینێت، هەروەها ئامۆژگاری دەکات بە نەخواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ یان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، چونکە مادە سوودبەخشەکان و کانزاکانی لەش پێویستی پێیەتی قاوە هەڵیدەمژێ.

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە لە نێوان ژەمە سەرەکیەکاندایە، لەو کاتەدا قاوە کانزاکانی لەش هاوسەنگ دەکات و سوود بە لەش دەگەیەنێت.

پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە لەنێوان ژەمە سەرەکیەکاندا نیو کاتژمێر پێش نان خواردنی ژەمێکی دیکە یان دوای نان خواردن بە کاتژمێرێک باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی قاوە تا نەبێتە هۆی زیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا