پۆڵەتیک پرێس
ئازاری بەشی خوارەوەی پشت بەیەکێک لە نەخۆشیە پڕ بە ئازارەکان ناسراوە و بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، هۆکارێکە بۆ نەبوونی وزە و کەمبوونەوەی کار و چالاکییەکانی ڕۆژانە، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی باشی لە کەمکردنەوەی ئەم ئازارەدا هەیە.
پزیشکەکان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن و دەڵێن ئەگەر دەتەوێت تەندروستی جومگە و ئێسکەکان بەگشتی باشبێت و کۆنتڕۆڵی کێش بکەیت و هەوکردنەکانی جەستە کەمبکەیتەوە پێویستە سیستمی خۆراکیت تەندروستبێت و دەوڵەمەندبێت بە خواردنە تەندروستەکان.
ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمیان تێدایە وەک سەوزەواتەکان، ئاڤۆکادۆ، مۆز، ئاوی گوێزی هیندی و بەرهەمە شیرەمەنیەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەدەن، هەروەها ،ماسی و تۆوی کەتان ڕێژەیەکەی زۆر ئۆمێگا3 تێدایە ڕۆڵێکی گرنگیان لە کەمکردنەوەی ئازاری پشتدا هەیە.