لەسەر سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی كازمی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
لەسەر سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا، پەرلەمانتارێك دەڵێت بە نیازن بانگێشتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەن ئەگەر وەڵامیان نەداتەوە.

لە میانەی موداخەلەیەكدا لە كۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمان یوسرا رەجەب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەزمانی كوردی پێشكەشی كرد دەربارەی ڕەشبگیری لەسەر ئەندامانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان گرژی و ئاڵۆزی لەناو پەرلەمانی عێراقدا دروستبوو.

یوسڕا رەجەب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئێمە كە مافی ئەوەمان هەیە بە زمانی كوردی داواكاری و راسپاردەكانمان پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان بكەین هەوڵمانداوە نوێنەری خەڵكی خۆمان بین لە پەرلەمان و دەنگی ناڕازی شەقام بگەیەنین بە سەرۆكی پەرلەمان لەو چوارچێوەیەشدا دەمانەوێت پەرلەمانی عێراق ئاگاداربێت لەوەی چەندین ئەنداممان دەستگیركراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێر و لە نێویشیان یەكێك لە پاسەوانەكانی من هەیە، بەڵام بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، وتەكانی منی بۆ سەرزمانی عەرەبی وەرگێڕا بەڵام وەرگێڕانەكەی بە ئامانەتەوە نەبوو و تەواوی قسەكانی منی وەرنەگێڕا بۆ سەر زمانی عەرەبی تاكو سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەرمان تێبگەن.

سەبارەت بە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ وڵاتی توركیا لە ماوەی رابردوودا كە بەوتەی ئەو ئەم سەردانە پێشێلكاریی دەستوری عێراقە، یوسرا رەجەب وتی: تا ئێستا بەرێز كازمی وەڵامێكی فەرمی پسیارەكەمی نەاوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پرسی سەردانەكەی نێچێرڤان بارزانی بووە بە پرسێكی شەقام و ئەگەر موستەفا كازمی وەڵامیان نەداتەوە بانگێشتی پەرلەمانی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا