دانائی فەر: دەتوانین یارمەتی عێراق بدەین بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن دانائی فەر، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی دەتوانێت یارمەتی عێراق بدات بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی کە بووەتە ڕێگر لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدڕاڵی”.

لەبارەی سەردانەکەی دوو هەفتە پێش ئێستای بۆ هەولێر حەسەن دانائی فەر جەختی لەوەکردەوە، “لەو سەردانەدا گفتوگۆی ڕوون و ئاشکرا و شەفاف لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە”.

وتیشی، “چەند جارێک سەردانی عێراقم کردووە و دوو هەفتە پێش ئێستاش لە هەرێمی کوردستان بووم”.

ڕۆژی 10ی نیسان سەرکردایەتی هەرێم لەنێویاندا سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم چاویان بە حەسەن دانائی فەر کەوت.

لایخۆیەوە حەسەن دانائی فەر باسی لەوەکرد، ئێران دەتوانێت یارمەتی ڕەوت و لایەن و حزبە عێراقییەکان بدات لەپێناو دەرچوون لەو بنبەستە سیاسیەی لە عێراق هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا