پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماڵپەڕی واینت بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل خۆی ئامادەدەکات بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە مەشقکردن بە هێزە چەکدارییە ئاسمانییەکانی کردووە و سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە.
بەپێی بڵاوکراوەی ئەو ماڵپەڕە، بێنی گانتسی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستپێشخەری کڕینی چەندین چەک و کەرەستەی سەربازی کردووە.
هەر بەپێی ئەو بڵاوکراوەیە، ئیسرائیل هەوڵیداوە بۆ کڕینی چەک و بۆمبی نهێنی و چەکی ئاسمانی و کۆی تێچووی هەموو ئەو چەک و کەرەستانەش زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیلیش دەڵێن: ئیسرائیل وانەیەکی وەرگرتووە، تەنانەت گەر ئەمریکا سەرکەوتووش بێت لەوەی بگاتە رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران، خاوەخاو ناکات لەخۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران.