پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەربە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە هاوڵاتییەکی بەچەقۆ کوشتبوو، دواتر هەڵاتبوو.
لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 4ی مانگی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی ئاغجەلەر کە هاوڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب کوژراوە.
وتیشی، دوابەدوای ئەوە هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توارنا لە ڕۆژی 28ی شوبات تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت کە بە ناسنامە عەرەبە و بە چەقۆ تاوانەکەی ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م ، ح ، خ ) لەدایکبووی 2002 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.