پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هەر مامۆستایەک ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەرنەگرتبێت ناتوانێت بچێتە ناو پۆل و وانە بڵێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند، هەر مامۆستایەک ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەرنەگرتبێت، ناتوانێت لە پۆلدا بێت و وانە بڵێتەوە، تەنها بە یەک مەرج نەبێت ئەویش ئەوەیە دەبێت پشکنینی هەفتانەی کۆرۆنای ئەنجام دابێت.
لە ماوەی ڕابردوودا دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە تا 1ی کانوونی دووەم هەر مامۆستایەک ڤاکسینی وەرگرتبێت، ئەگەر وانەبێت مەرجە مامۆستایان پشکنینی هەفتانەی (PCR)، ئەنجام بدەن.