لە رۆژێكدا 59 حاڵەتی توندوتیژی لە عێراق تۆمار كراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی تەنها یەك ساڵدا زیاتر لە 21 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە پارێزگاكانی عێراق تۆماركراون، لە نێویاندا دژ بە ژنان و منداڵان، كە هەر رۆژێك 59 حاڵەتی بەردەكەوێت.

بەپێی ئامارێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە ساڵی 2022 دا لە پارێزگاكانی عێراق (بەبێ هەرێمی كوردستان)، 21 هەزار و 595 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی دژی منداڵ، ژنان و كەسانی بە تەمەن لە دادگاكاندا تۆماركراون.

لەو ژمارە 963 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە منداڵان بووە، لەگەڵ 17 هەزار و 438 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان كە زۆرترین لە رەسافەی بەغدا بووە، بەدوای ئەویشدا كەربەلا لە پلەی دوەمدا دێت.

مستەفا عەبدولقادر، دادوەری دادگای باری كەسێتی لە تكریت دەڵێت لە هۆكارەكانی بەردەوامی توندوتیژی خێزانی، نەزانی و نەبونی زانیارییە دەربارەی ماف و ئەرك لەلایەن ئەو كەسانەی توندوتیژییان بەرانبەر كراوە یان توندوتیژی دەكەن، لەگەڵ نزمی ئاستی رۆشنبیری، هەندێكیش لە خێزانێكدا پەروەردە بون كە پێیانوایە توندوتیژی خێزانی ئاساییە و هیچ زیانێكی نییە.

هەروەها رونیكردەوە هۆكارەكانی ژینگە و كەشوهەوا و كێشەكانی دیكەش كاریگەرییان هەیە، بەوپێیەی تاك روبەڕوی قەرەباڵغی و كەمی ئاستی خزمەتگوزاری و كێشەی شوێنی نیشتەجێبون دەبێتەوە، كاتێكیش دەستی بە هەموو شتێك ناگات و ناتوانێت هەلیكاری دەستبكەوێت و بە ئامانجەكانی بگات، هانا بۆ توندوتیژی دەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا