پەرلەمانی عێراق كاری لیژنەكانی راكان جبوری رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانی عێراق بەنووسراوێك كاری ئەو لیژنانەی راكان جبوری لەبارەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوكەوە پێكیهێنابوو وەستێنرا، تا لیژنەی ناوەند لەسەر ئەو بابەتە بڕیاردەدات.

دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە ٢٠ی مانگی رابردوودا راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بانگێشتی پەرلەمانی عێراق كرا و چەندین پرس تاوتوێكران.

دیلان غەفور وتیشی: دواتر باسمان لەوەكرد سەرجەم ئەو لیژنانەی لەبارەی زەوییە كشتوكاڵییەكانەوە پێكهێنراون و خۆی بەوەكالەت سەرپەرشتی دەكات بوەستێنرێت تا لیژنەی ناوەندی بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدات.

دیلان غەفور باسی لەوەش كرد، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێكی ئاڕاستەی راكان جبوری كردووە و پێویستە پێوەی پابەندبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا