ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئاگر کەوتنەوە لەچەند دوکانێک لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر، بەهۆی پێوەری زیرەکی کارەباوە، لیژنەیەک لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر پێکهێنرا.

دوای ئەوەی لیژنەکە بەدواداچوونیان بۆ هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە کرد، بۆیان دەرکەوت هیچ کێشەیەک لە پێوەرە زیرەکەکاندا نەبووە.

وەزارەتی کارەباش بڕیار دەدات، ئەو کەسانە ڕوبەڕووی یاسا بکەنەوە، کە هەواڵ و دەنگۆی ناڕاستیان سەبارەت بە پێوەرەکانی کارەبا بڵاو کردۆتەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە

روونکردنەوە
لیژنەی راسپێردرا بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیەک لە چەند دوکانێکی گەڕەکی نەورۆز لە هەولێر، ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان خستەڕوو.
لیژنەی سەرپێچی و سوتانی پێوەری زیرەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: “بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو دووکانانەی سووتابوون، سەردانی شوێنەکەمان لە گەڕەكی نەورۆز کرد، بۆمان دەرکەوت کە پێوەرەکان نەسووتابوون و کار دەکەن.
هیچ شوێنەواری سووتان لەناو بۆردەکە دیار نییە و هەر چوار پێوەرەکە نەسووتاون و هەردوو سێرکێتەکان سەلامەتن و لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە کە لە ستوون بەستراون و هۆکاری لەناو دوکانەکانە”.
لە کاتی سوتانی ئەو دووکانانە، دەنگۆی چەواشەکارانە سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو کرابووەوە.
وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگرێتە بەر کە هەواڵی چەواشەکارانە لە دژی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بڵاویان کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا