دوای نزیکەی سێ ساڵ نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، دوای نزیکەی سێ ساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 80 دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، نرخی ئێستای نەوت بەرزترین نرخە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ەوە تۆمارکرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا