عێراق و تورکیا دۆسیەی داعشە تورکەکان تاوتوێ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دادگای باڵای عێراق و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەسەر دۆسیەی تورکە سزادراوەکان و ئەوانەی لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراون.

لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراقدا هاتووە، فائیق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنەکە و عەلی رەزا گیونای، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق گفتوگۆیان کردووە لەسەر دۆسیەی ئەو هاوڵاتیانەی پێناسی تورکیایان هەیە و سزادراون و لەلایەن دادگاوە داواکراون.

جێی بیرهێنانەوەیە، ژمارەیەک تورک کە هاوشانی چەکدارانی رێخراوی داعش دەجەنگان، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون و سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە و هەندێکیشیان بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا