لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕوونکردنەوە لە بارەی موچەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوەی دەربارەی موچەدا، سەبارەت بەو جیاوازیە گەورەیەی لە نێوان وەزارەتەکاندا هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی کە دوو موچەو سێ موچەیان هەیە.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ڕۆژنامە فەرمیەکانی ڕاگەیاند،”حکومەت دەتوانێت پێوەری دابەشکردنی موچە چاک بکات لە ڕێگەی چالاککردنی، بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزرای شارستانی فیدراڵیەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پشێویەی لە موچەیا دروست بووە، ئەو کەسانەی لە موچەیەک زیاتریان هەیە”.

کۆچەر ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پرسە بۆ حکومەتی ئێستا و داهاتووش دەبێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بەڕاستی حکەمەت دەتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات؟

وتیشی، ڕێکخستنی موچە لە ڕێگەی یاسای خزمەتگوزاری شارستانیەوە دەکرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە دامەزراوەی خزمەتگوزاری شارستانی، لە لایەن ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیەوە بەڕێوە دەبرێت کە خاوەنی نیە، پێویستە ڕێکخستنەوەی بۆ بکرێت و وەک حکومەتێکی مۆدێرن کارەکانی بکات.

ڕوونیشی کردەوە، لە ڕێگەی ئەم یاسایەوە دەتوانرێت پلەکانی موچە و لیستەکانی یەکبخرێت، بکرێت بە یەک تۆمار لە دەوڵەتدا، هەروەها پشێوی موچەو ئەو کەسانەش ئاشکرا دەبن کە زیاتر لە موچەیەکیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا