سەرۆك كۆمار بۆ دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم: گرنگی بە مۆنۆمێنت و مۆزەخانەكان بدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار پێشوازیی لەسەرۆك و ئەندامانی دەستەی گەشت و گوزاری كوردستان كرد.

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دووشەممە 27_3_2023 لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیی لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەمەل جەلال كرد.

لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستیی دامەزراندنی ناوەندێكی ڕۆشنبیریی كوردی عەرەبی لە سلێمانی كرد، لەگەڵ گرنگیدان بە مۆنیۆمێنت و شوێنەوارەكان و مۆزەخانەو شوێنە گەشتیارییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە گەشتیاران بەشێوەیەك لەگەڵ پێگەی هونەریی و شارستانیەتی عێراقدا بگونجێت.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستیی سوود وەرگرتن لە وێنە و تابلۆ هونەرییەكانی هونەرمەندانی عێراقی لە شوێنی گەشتیاریی و هۆتێلەكان كرد، بۆ ناساندنی ڕەسەنایەتی هونەری عێراق و شارستانیەتەكەی.

لای خۆیەوە، ئەمەل جەلال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ئاماژەی بەوەدا كەدەستەكەیان پلانی بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵ هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا