زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو سەرمایەدارەی لە هەولێر دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەتۆمەتی دەستکاریکردنی رێڕەوی ئاوەڕۆی پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی زێڕین، خاوەنی پڕۆژەکە دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، خاوەنی پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی زێڕین لە شەوی رابردووەوە دەستگیرکراوە، هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کەمتەرخەمی کردووە لە بەهاناوەچوونی دانیشتووانی پڕۆژەکە.

هاوکات، خاوەنی پڕۆژەکە دەستکاری رێڕەوی ئاوەڕۆی شارەکەی کردووە کە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە دانیشتووانی پڕۆژەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی لافاو و بارانی بەلێزمە لە شاری هەولێر، زیانێکی زۆر بەر ماڵەکانی ناو پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی زێڕین کەوتووە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا