هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق مەترسی هاککردنی لەسەرە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی لە بزوتنەوەی ئەهلی هەق ئاشکرایدەکات، ئەمریکا پیلانی ئامادە کردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، مەحمود ڕەبیعی ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە بزوتنەوەی ئەهلی هەق ئاشکرای دەکات”ئەمریکا پیلانی داناوە بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق”.

ڕەبیعی وتیشی”خزمەتکارەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی عێراق هەن، بۆ هاککردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئامادە کراون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سێرڤەرەکانی دەرەوی عێراق مەترسیەکی گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق دروست دەکات”.

بەپێی وتەکانی ڕەبیعی”مانەوەی کارتە ئەلیکترۆنیەکان و سێرڤەرەکانی دەرەوەی عێراق هەروەها لە دەوڵەتی ئیمارات لە مەترسیدان”.

ئاماژەی بەوەشدا”پێویستە هەڵبژاردن بە شێوەیەکی باش پارێزگاری لێبکرێت، هۆشداریش دەدەین بەرامبەر دەست تێوەردانەکانی ئەمریکا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا