ئەمریكا وەزیری ناوخۆی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەزیری ناوخۆی توركیای بەدرۆ خستەوەو رایگەیاند، ئەوان لە پشت كودەتاكەی توركیاوە نەبوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمریكا بەشداری هەوڵی كودەتای ساڵی 2016ی توركیا نەبووە و ئەوكاتیش دەستبەجێ ئیدانەی كودەتاكەی كرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وتەكاتی بەرپرسانی توركیا لەو بارەیەوە راست نین و ئەو لێدوانە نابەرپرسیارانە بێ بنەمان.

دەشڵێن، “ئەمریكاو توركیا هاوپەیمانن و لێدوانی لەو شێوەیە لەگەڵ پەیوەندی و ستراتیژی نێوان هەردولا ناگونجێت”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕییەتی توركی ڕایگەیاندبوو، ئەمریكا ئەو هەوڵەكانی كودەتاكەی ساڵی 2016ی سەر وڵاتەكەی بەڕێوەبردووە.

شەوی 15-16ی تەموزی 2016 هەولێ كودەتای سەربازی لە توركیا درا، بەڵام هەر زوو شكستیهێناو رێكخەرانی كودەتاكەش دەستگیركران، توركیاش لایەنگرانی فەتحوڵا گولەنی بە ئەنجامدانی كودەتاكە تۆمەتباركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا