بەغدا ئێران ئاگادار دەکاتەوە لە داخستنی سنورێک لەگەڵیدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی حکومی لە دیالە ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، بەغدا پەیامێکی توند ئاڕاستەی ئێران دەکات ئەگەر بێت و پێشێلکاریییەکان بەردەوام بێت ئەوا سنوری ئێران لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی دیالە دادەخات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا”بەغدا زۆر توڕە بووە لەوەی هێزە دەسەڵاتدارەکان کردوویانە لە مەندەلی و هەوڵی زال بوون دەدەن بەسەر بەندەرەکەدا، کە سنورە لەگەڵ ئێران لە ڕۆژهەڵاتی دیالە، هەربۆیە هۆشداری دا بە داخستنی بەندەرەکە ئەگەر هاتوو پێشێلکارییەکان بەردەوام بوو”.

حکومەتی بەغدا بە فەرمی هۆشداریدا، لەوەی ئەگەر هاتوو پێشێلکارییەکان بەردەوام بوو بەندەری مەندەلی دادەخات کە سنورە لەگەڵ ئێران و وتی، ئێمە ناتوانین بوەستین و سەیری ئەو ئاڵۆزی و کێشانە بکەین کە ڕوو دەدات، پێویستە سنورێکی بۆ دابنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا