ئاری هەرسین: داهاتووی عێراق بەستراوەتەوە بە عەقڵیەتی ئەو هێزانەی لە هەڵبژاردندا سەركەوتن بە دەست دەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، پێشبینی كردن بۆ داهاتووی عێراق دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە قورسە، چونكە داهاتووی عێراق بەستراوەتەوە بەو هێزانەی لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم سەركەوتن بەدەست دەهێنن و دەچنە حوكم.

ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی _ هەڵەبجەی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: عێراق و هەرێمی كوردستان موڵكی شەخسی حەشدی شەعبی نییە، ئێستا دۆخێكی تایبەت هاتووەتە پێشەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت، كاندیدەكانی ئێمەش وەكو كاندیدی هەموو حزبەكانی دیكە مافی خۆیەتی لە بازنەكەی خۆی لە ناوچە جێناكۆكەكان بانگەشە بۆخۆی بكات.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی وتی: سیاسەتی پارتی داكۆكیكردنە لە مافی میللەتێك، ئەو كێشانەی لە ناوچە دابڕاوەكان هەیە بە گفتوگۆ چارەسەردەكرێت، لەوانەیە هەمووی چارەسەرنەكرابێت، ئەو رێگەیەشت هەیە رێگەی دیكەی نییە بۆ ئێمە و بۆ حەشدی شەعبیش.

وتیشی: چاكسازی و گۆڕینی حكومەت مەرج نییە هەردووكیان یەك واتا ببەخشن، جاری واهەیە حكومەتیش دەگۆڕیت بەڵام چاكسازیت پێناكرێت، جاری وا هەیە حكومەتیش لەشوێنی خۆیەتی تۆ لە هەندێك هەنگاوی چاكسازیدا سەركەوتن بەدەست دەهێنیت، بابەتی ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە چەند لە دۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لە عێراقدا دەگۆڕێت، بەستراوەتەوە بەو عەقڵیەتانەی كەدوای هەڵبژاردن دەنگی باش دەهێنن و دەسەڵات دەگرنە دەست، بۆیە لە ئێستاوە هەر پێشبینییەك بكەین لە شوێنی خۆیدا نییە، ئەبێت چاوەڕێ‌ بكەین و ئەنجامی هەڵبژاردن ببینین بزانین كێ‌ دێتەپێشەوە و حەزی لێیە بەشداری حكومەت بكات، لەسەر بنەمای چۆنیەتی بیركردنەوەی ئەو هێزانە دەتوانرێت شتێك بوترێت لەسەر داهاتووی عێراق.

باسی لەوەشكرد، لە دوای 2003 ەوە ئێمە و شیعە و سووننە پێكەوە بەشداربووین لە حوكمڕانی لە عێراقدا، بەردەوام كێشە هەبووە، بێگومان گەورەترین هێزی سیاسی گەورەترین بەرپرسیارێتیشی بەردەكەوێت لە كەم و كوڕییەكان و لە ئیشی باشیشدا كە كرابێت پشكی شێری بەردەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا