پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای12 جی بەتایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو دروست دەکات.
مۆبایلی ڤیڤۆ وای12 جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتنەکان بگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن439ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی شین و ڕەش هەروەها بەنرخی 150 دۆلار بەردەست دەبێت.