بەرهەمێکی نوێی شیاومی دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

پۆکۆ بەشێکە لە شیاومی بەمزوانە مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئەیت بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە.

شیاومی پۆکۆ ئەیت کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا