سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی نوێی سامسۆنگ گالاکسی ئەی52 ئێس فایف جی بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات.

سامسۆنگ گالاکسی ئەی52 ئێس فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتنەکان دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن778جی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+12+5+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

مۆبایلەکە لەمسە، بڕیارە بەڕەنگەکانی ئەرخەوانی، ڕەش، سپی و سەوزێکی کاڵ و بەنرخی 509 دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا