هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر خۆی ئامادە دەکات پێش کۆتایی ئەم مانگە مۆبایلە نوێیەکەی رابگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی فایف جی لە بازاڕە جیهانیەکاندا.

مۆبایلی ماجیک3 پڕۆ لە کانزا و شوشە دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(164.3/74.6/8.4) ملیمە، کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2676/1230 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 439 مۆمە.

چارەسەرکەری کیرین9000 فایف جی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەک چوار کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(8+12+20+50) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی 13 مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4400 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا