دوای چوار رۆژ ئاگرەكەی مەریوان كۆنترۆڵكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای چوار رۆژ لە بەردەوامی و سوتانی زیاتر لە 600 هێكتار دارستانی سرووشتی لە ناوچەی مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە هەوڵی گوندنشینان و چالاكوانانی بواری ژینگە ئاگری دارستانەكانی مەریوان كۆنترۆڵكرا.

عیرفان حوسێنی، ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەوزی چیا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی شەممە توانیمان ئەو ئاگرەی لە گوندی دەرەوەران كەوتبووەوە كۆنترۆڵ بكەین، بەڵام ئاگرەكەی دۆڵەبێ‌ بەداخەوە بەهۆی قوللـەیەكی سەربازییەوە رێگەیان نەداین كۆنترۆڵی بكەین ئەمڕۆ یەك شەممە دووبارە ئاگرەكە هەڵگیرسایەوە و تەشەنەی سەند، بە هەوڵی زیاتر لە 200 كەس توانرا كۆنترۆڵ بكرێت، لە نزیك گوندی رەشە دێ‌ ئاگرێك هەبوو بەهەمان شێوەی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكانی دیكە بە هەوڵی خەڵكی ناوچەكە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا كۆنترۆڵكرا، وە ئاگرەكانی گوندەكانی هەنجیرە و قامیشڵەش كۆنترۆڵكرا.

وتیشی : دوای چوار رۆژ هەوڵدان و كوژاندنەوەی ئاگرەكان، ئێستا هیچ ئاگرێك لە ناوچەی مەریوان نەماوە.

باسی لەوەشكرد، بەداخەوە بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان نزیكەی 600 هێكتار دارستانی سرووشتی سوتاوە و زیانی پێگەشتووە، لە رۆژانی داهاتوو دەتوانین بەوردی ئاماری زیانەكان بخەینە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا