پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەکات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە داشکردنی موچە هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک”.
لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی، ” ئاراستەکان بەو جۆرەن کە حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکە بنێرێت”.
باسی لەوەش کرد، ” پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم بەگوێرەی پڕۆژە یاسای بودجە دەبێت”.
جوتیار عادل، لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەشەوە وتی، ” هیوادارین فراکسیۆنەکان هاوکاربن لە ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان.”